رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریدەخات، کەمیی رێژەی ڤیتامین D، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی 10٪ زیاد دەکات.
توێژینەوەکە لە سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ شێرپەنجە کراوە و دەرکەوتووە، کەمیی رێژەی ڤیتامین دی 10٪ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆسییەکانی دڵ و 7٪ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار و 13٪ مەترسیی گیرانی خوێنبەرەکان زیاد دەکات.
لە توێژینەوەکەی سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی دەرکەوت، ئەوانەی ڤیتامین D-یان کەم بووە، مەترسیی مردنیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی 35٪ زۆر بووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، نزیکەی 25٪ی خەڵکی ئەمریکا کێشەی کەمیی ڤیتامین Dیان هەیە و ئەمەش واتا دوو لەسەر سێی ئەمریکییەکان لەوانەیە مەترسیی زیاتری نەخۆشیی دڵیان هەبێت بەهۆی کەمیی ڤیتامین D.


.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)