کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی کەلار داوای دامەزراندن دەکەن

25-04-2024
هونەر حەمید
گردبوونەوەی بەشێک لە کارمەندە خۆبەخشەکانی تەندروستیی گەرمیان. وێنە: رووداو
گردبوونەوەی بەشێک لە کارمەندە خۆبەخشەکانی تەندروستیی گەرمیان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی کەلار داوای دامەزراندن دەکەن و ژمارەیەک لەو کارمەندانە 12 ساڵە بە خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستییەکان کاردەکەن، کارمەندێکیش دەڵێت: ''نە دادەمەزرێین و نە دەشکرێین بە گرێبەست''.
 
محەممەد یەحیا ساڵی 2014 لە پەیمانگەی تەکنیکیی کەلار بەشی پزیشکی تەواو کردووە هەر لە دوای تەواوکردنی خوێند لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار خۆبەخشانە دەستبەکاربوو، محەممەد لە یەکێک لە نۆریگەکان مانگانە بە 350 هەزار ئیشدەکات، خێزاندارە و باوکی یەک منداڵە زیاتر لە 10 ساڵە خۆبەخشە و چاوەڕێی دامەزراندن دەکات.
 
بەشێک لە کارمەندە خۆبەخشەکانی تەندروستی لە پێش بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەتەوە و داوای دامەزاراندن دەکەن، هەندێکیان زیاتر لە 12 ساڵە لە ناوەندە تەندروستییەکان خۆبەخشن.
 
محەممەد یەحیا دەڵێت: نەک هەر دامەزراندن، بەڵکو گرێبەستیش بۆ کارمەندە خۆبەخشەکان نەکراوە. 
 
محەممەد عەتا و ڤانیان حەسەن هەردووکیان کارمەندی خۆبەخشی تەندروستین و یەکێکیان دەڵێت: دەرچوو هەیە 12 ساڵە خۆبەخشە و هیچی بۆ نەکراوە.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان دەڵێت: ''زیاتر لە 400 کارمەندمان پێویستە، چونکە چەند ساڵە دامەزراندن لە کەرتی تەندروستی راگیراوە''.
 
ژمارەی هەموو کارمەندە خۆبەخشەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان نزیکە 700 کارمەندی خۆبەخشە، تەنانەت بەهۆی بایکۆتی کارمەندە خۆبەخشەکانەوە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان داخرا و هیچ نەخۆشێکی تێدا چارەسەر نەکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.