لە بەریتانیا منداڵێک دوو جار لەدایکدەبێت

24-04-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

منداڵێک لە بەریتانیا دوو جار لەدایک دەبێت و دەبێتە جێی سەرنجی جیهان، منداڵەکە ناوی رافێرتی ئیسحاقە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دوو جار لەدایکدەبێت؛ جارێکیان لەبەر خاتری دایکی و جاری دووەمیان لەبەر خاتری خۆی.
 
دوای ئەوەی لووسی دایکی لە هەفتەی 12ی دووگیانیدا بە شێرپەنجەی هێلکەدان دەستنیشان کرا، پزیشکانی نەخۆشخانەی جۆن راد کلیف لە ئۆکسفۆرد، بۆ رزگارکردنی ژیانی هەردووکیان، نەشتەرگەریەکی دەگمەنیان ئەنجامدا.
 
نەشتەرگەرییەکە پێنج کاژێری خایاند، منداڵدانەکەیان بە منداڵدانی دایکییەوە لە هەفتەی 20ی دووگیانیدا دەرهێنا بۆ ئەوەی بتوانن نەشتەرگەری بۆ لابردنی شێرپەنجەی سەر هێلکەدانەکانی دایکی بکەن.
 
د. هومان سولەیمان ماجد، کە سەرپەرشتی تیمێکی 15 کەسی دەکرد، نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا و گوتی: لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، منداڵدانەکە بە قەبارەی تۆپێکی پێ، خرایە ناو پارچە قوماشێکی پاکژکراو و گەرم هاوشێوەی ناو سکی دایکی، کە بە ناوکەپەتکی مناڵدانی دایکییەوە بەسترابوو بۆ پاراستنی گەیاندنی خوێن و ئۆکسجین بە منداڵەکە.
 
رافێرتی دوای نەشتەرگەرییەکە گەڕێندرایەوە بۆ منداڵدانی دایکی و لە مانگی کانوونی دووەمدا بە کێشی سێ کیلۆگرام بە سەلامەتی لەدایکبوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.