رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ژیژیانگ لە وڵاتی چین دەریدەخات، دڵەڕاوکێ پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ گەدە، بەجۆرێک فەرمانەکانی تێکدەدات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ژیژیانگ لە وڵاتی چین کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێیان هەیە بەکتریا سودبەخشەکانی گەدەیان کەمدەبێتە و بەمەش تووشی بەدهەرسی دەبن.
د. نوح، کاس پسپۆڕی دەروونناسی دەڵێت: "تاوەکو ئێمە ئاسوودەتر بین و دڵەڕاوکێمان کەمتربێت ئەوا گەدەمان هەرسکردنی باشتر دەبێت بۆیە پێویستە قەلەقی و دڵەڕاوکێمان بەلاوە بنێین بۆ ئەوەی تەندروستر بژین".
لە توێژینەوەکە پێشنیازی پڕۆبایۆتیکی وەکو زەنجەبیل و ماست دەکات بۆ باشترکردنی سیستمی هەرس و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ