UN: پێویستە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا

23-03-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کەشناسییە و ئەم رۆژە جیهانییە لە 23ی ئازاری هەموو ساڵێک بۆ بەرزڕاگرتنی بایەخی کەشناسی و کاریگەرییەکەی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک، سەلامەتی و گەشەی ئابووری بەڕێوەدەچێت.
 
بۆ ئەمساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دروشمێکی داناوە؛ ئەویش "ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەیە بۆ هەمووان" ئامانجی ئەوەیە کە هەر کەسێک، لە هەر شوێنێک، تاوەکو ساڵی 2027 بە سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئاگاداربکرێتەوە لە ئەگەری روودانی گۆڕانکارییە گەورە و مەترسیدارەکانی کەشناسی بۆ ئەوەی پارێزراو بێت. 
 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، جیهان دەبێت پێکەوە کۆببێتەوە و بەپەلە چالاکی و وەبەرهێنان زیادبکرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی "ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ هەمووان''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە