رووداو - تەندروستی
رووداو بۆچوونی هاونیشتمانییانی لەبارەی هاوردەکردنی زیاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەرگرتووە و بەشێکی زۆریان بە ئەرێنی باسی دەکەن، بەڵام هەندێکیش بەهۆی لاوازیی کارەبا و کەمیی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی کارەبا، بە باش نایبینن.
هاونیشتمانییەک دەڵێت: کارەبا باش نییە، بۆیە رەنگە ئۆتۆمبێلی کارەباییش نەگونجاو بێت، یەکێکی دیکەش گوتی، کارەبا باش نییە، بۆیە رەنگە ئۆتۆمبێلی کارەباییش نەگونجاو بێت.
یەکێک دەڵێت: سەد لە سەد لەگەڵ ئەوەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیادبێت لەبەر ئەوەی بۆ ژینگە باشە و بێدەنگە، و دەشڵێت، ئامادەیە بیکڕێت، بەڵام ئێستا کەسانی شارەزا لە ناوچەی پیشەسازی نییە.
بەشێک لە سوودەکانی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی
- نەبوونی دەرهاویشتەی گازی ژەهراوی
- کەمکردنەوەی مادەی PM2.5
- کەمتر دەنگ و ژاوەژاو
- کەمکردنەوەی مەترسیی گەرمبوونی زەوی
- کەمکردنەوەی پێویستیی پاڵاوتنی نەوت
زیانەکانی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزین
- دەردانی گازی ژەهراوی
- زیاددەردانی تەنۆلکەی PM2.5
- دەنگی بەرز و ژاوەژاو
- هۆکاری گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا
- پیسبوونی ئاو و خاک
- کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ