نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی لە هەولێر: پێویستە دابمەزرێین و ساڵانی خزمەتمان بۆ هەژماربکرێت

22-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوە و داوادەکەن، هەموو کارمەندانی خۆبەخش دابمەزرێن و ساڵانی خۆبەخشیشیان وەکو خزمەت بۆ هەژماربکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر دەڵێن، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 هەزار خۆبەخشین و تائێستا زیاتر لە 10 ساڵە بەبێ مووچە و لە سەر گیرفانی خۆیان، خزمەتی ناوەندەکانی تەندروستی دەکەن.
 
بە گوتەی ئەو راگەیێنراوەی خۆبەخشانی تەندروستی، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەن کە یاسای بوون بە خۆبەخشی هەڵبوەشێتەوە و چیدیکە هیچ خۆبەخشێک وەرنەگیرێت.

ئەم گردبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژی رابردوو کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە راپەڕین بایکۆتی کاریان کرد و هەموویان داوای دامەزراندن دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.