رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی تەندروستیی منداڵان، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندندا، چەند رێنوێنییەکی گرنگ بۆ پاراستنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی قوتابیان بڵاو دەکەنەوە.
کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی ئەمەریکی، رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی منداڵانی تەمەن (6 بۆ 13 ساڵ) بتوانن سەرنجی تەواویان لەسەر بابەتە زانستییەکان بێت، پێویستیان بە 9 بۆ 11 کاژێر خەوی رێک هەیە. هەروەها هۆشداری دەدەن لە خۆراکە پڕ شەکرەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان کە زیان بە سرنجی منداڵ دەگەیەنن و جەخت لەسەر ژەمی بەیانیی دەوڵەمەند بە پڕۆتین و ڤیتامین دەکەنەوە بۆ چالاککردنی خانەکانی دەمار.
د. ئۆدێد هێربسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، رێنوێنی دایکان و باوکان دەکات، پێش دەستپێکردنی وەرزی خوێندن، سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی باڵا، کێش، پەستانی خوێن، بینین و بیستن، چونکە کێشە شاراوەکانی وەک لاوازیی چاو و کەمبیستن راستەوخۆ کار لەسەر ئاستی تەرکیزی قوتابی دەکەن.
بە گوتەی د. ئۆدێد، ژەمی بەیانیی تەندروست پێکدێت لە پڕۆتین، ریشاڵ و کاربۆهیدرات، وەک هێلکە، نان و میوە. بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی قوتابخانەش، پێشنیازی گفتوگۆی کراوە لەگەڵ منداڵان و سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەت پێش خەوتن، دەکات.
د. ئۆدێد هێربسمان، دەشڵێت: "بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لە قوتابخانەکان، فێرکردنی منداڵان بۆ شوشتنی دەستەکانیان بە سابون بۆ ماوەی 20 چرکە، یان بەکارهێنانی ماددەی پاککەرەوەی دەست زۆر گرنگە، بەتایبەتی پێش نانخواردن و دوای چوونە توالێت."
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
