رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی تویژینەوەیەک لە چین، دەرکەوتووە سەماکردن هاوشێوەی چالاکیی جەستەیی بەسوودە بۆ کێشدابەزاندن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی هونان لە چین کراوە و دەرکەوتووە، سەماکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە جگە لەوەی کاریگەریی دەبێت لە باشکردنی مەزاجی کەسەکە، کاریگەریی باشیشی دەبێت لە کەمکردنەوەی کێش.
توێژینەوەکە ئاماژەی بە جۆرە جیاوازەکانی سەماکردن داوە وەکو 'زومبا، سەمای کولتووری، سەمای چوارگۆشە، سەمای لەشجوانیی ئایرۆبیک و سەمای یارییە ڤیدیۆییەکان'.
یایە ژانگ، سەرپەرستیاری توێژینەوەکە دەڵێت: سەماکردن ئەوەی گرنگە کە هەم وەرزشە، هەمیش چێژ بە کەسەکە دەبەخشێت و وادەکات لێی بێزارنەبێت، هەروەها دەشڵێت: بە 30 خولەک سەماکردن دەکرێت نزیکەی 130 بۆ 300 کالۆری بسووتێندرێت.

.png&w=3840&q=75)

