بەڕێوەبەری کوتان لە تەندروستیی سلێمانی: کوتانی منداڵ بە ڤاکسینە رۆتینییەکان کەمبووەتەوە

19-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، مەرج نییە کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا تەنیا لە وەرزی پاییزدا بێت و ئێستاش باشترین کاتە بۆ کوتان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2024 د. دەشنێ شەماڵ، بەڕێوەبەری کوتان لە تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی گوت، لە بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بەردەستە و دایک و باوکان لە نزیکترینیان منداڵەکان و خۆیان بە ڤاکسینەکە بکوتن
 
بە گوتەی د. دەشنێ، رێژەی کوتانی منداڵ دوای پەتای کۆڤید-19 بە ڤاکسینە رۆتینییەکان کەمبووەتەوە، ئەمەشی بە مەترسی ناوبرد، چونکە هەر ڤاکسینێک رۆتینی بوو دەبێت لێبدرێت، دەنا مەترسیی دەکەوێتە سەر ژیانی منداڵەکە.
 
بەم رێگەیانە خۆت لە ئەنفلەوەنزای وەرزی بپارێزە؛
 
1- شووشتنی دەستەکان بەمەرجێک زیاتر بێت لە 20 چرکە
2- بەکارهێنانی مادەی پاکژکەرەوە بۆ سەر مێز و کەلوپەلەکانی دەوروبەرت
3- بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدە بەتایبەت مزرەمەنییەکان
4- رۆژانە ئاوی پێویست بخۆرەوە
5- نزیک مەکەورەوە لە کەسی تووشبوو
6- کەسانی تووشبوو لەکاتی کۆکە و پژمە کلینێکس بەکاربهێنن
7- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ
8- هەواگۆڕکێ لەنێو ماڵدا هەبێت
9- کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی
10-  دەرزیی تێکەڵە بەکارمەهێنە، چونکە بەرگریی جەستە لاوازدەکات 
11- بە ئاوی شلەتێن یاخود سارد خۆت بشۆ، چونکە بەرگریی جەستە بەهێزدەکات
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.