لێکۆڵینەوەیەک: بەرکەوتن بە هەوای پیس ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی فراوانی ئەمریکی دەریدەخات، بەرکەوتنی بەردەوام بە دەنکۆڵە پیسەکانی هەوا، کاریگەریی مەترسیدار لەسەر لوولەکانی خوێن دروستدەکات و رەنگە ببێتەهۆی مردن.
 
توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆکانی مینیسۆتا، واشنتن و ئۆکلاهۆما لە ئەمریکا لەسەر 7600 نەخۆش کە لە ژینگەی هەوای پیسبوودا دەژیان، کرا؛ دەرکەوت، لە ماوەی 17 ساڵدا 250ـیان بەهۆی گیرانی لوولەکانی خوێنیانەوە گەێندراونەتە نەخۆشخانە و ئەگەری مردنیان بە جەڵتە زۆر بووە.
 
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، ئەوانەی لە ژینگەی پیسبوو بە ئاگرکەوتنەوە ژیاون، مەترسیی تووشبوونیان بە مەیینی خوێن 39٪ بووە و ئەوانەشی کە لە ناوچە قەرەباڵخەکانی نێو شار ژیاون کە ئۆتۆمبێلی زۆر و کارگەکانی لێبووە ٪121 و ٪174 ئەگەرەکە زیادبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک. وێنە: رووداو

لە دهۆک پەتایەک بڵاودەبێتەوە؛ ''جۆرێکی نوێیە و نیشانەکانی تووندن''

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە ئاشکرای دەکات، پەتای ئەنفلەوەنزای گۆڕاو بڵاوبووەتەوە کە جیاوازە لە جۆرەکانی ساڵانی رابردووی ئەنفلەوەنزا، ئەو دەڵێت: ''جۆرە نوێیەکە رەنگە تێکەڵ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندەش بووبێت''.