پسپۆڕێک: بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەشێت خانمان لەکاتی منداڵبوون گیان لەدەستبدەن

19-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن رایدەگەیێنێت، پشتگوێخستنی نیشانەکانی خوێنبەربوون بەتایبەت لە خانمان و لە ماوەی سووڕی مانگانە مەترسیدارە.
 
ئەمڕۆ شەممە 19-4-2025 د. ھاوار غەریب خۆشناو، پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێن لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، زۆر نەخۆش هەبووە بەهۆی پشتگوێخستنی نیشانەکانی خوێنبەربوونی لە کۆتایی نەخۆشییە درێژخایەن و کوشندەکەی دەستنیشان کراوە و مەترسیی بووە بۆ سەر ژیانی.
 
د. ھاوار خۆشناو هۆشداری دەداتە خانمان کە نەخۆشییەک هەیە وەکو هیمۆفیلیایە بە ناوی 'ڤۆن وێڵبراند'  زیاتر لێکەوتە مەترسیدارەکانی لەکاتی منداڵبوونن، بەجۆرێک خانمەکە تووشی خوێنبەربوونێکی زۆر دەبێت و رەنگە گیان لەدەستبدات.
 
ئەوەشی باسکرد کە هیمۆفیلیا زیاتر لە پیاوان باوە، بەڵام خانمان بە رێژەیەکی کەمیش تووشی دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.