زانکۆی هێلسنکی لە فینلەندا: نەشتەرگەریی چاندنی دەموچاو سەرکەوتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی هێلسنکی لە فینلەندا دەریدەخات، لە ساڵی 2005ـەوە تاوەکو ئێستا 50 نەشتەرگەریی چاندنی دەموچاو لە 11 وڵاتی جیاواز ئەنجامدراون و دەرئەنجامەکان لەبارن. 
 
تویژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، 75%ـی ئەوانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەیان بۆ کراوە، تاوەکو 10 ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە لە ژیاندا ماون، ئەم دەرەنجامانە بەراورد بە نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامەکانی دیکەی جەستە باشبوون بەشێوەیەک، ئەگەری مانەوە لە ژیان 10 ساڵ دوای نەشتەرگەری چاندنی جگەر 61%ـە و دوای چاندنی دڵ 65%ـە. 
 
دکتۆر پاولینا هۆمسی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری لە زانکۆی هێلنسکی دەڵێت، ''نەشتەرگەریی چاندنی دەموچاو لە زۆر نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامەکانی دیکەی جەستە سەرکەوتووترە''. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، یەکەمین نەشتەرگەریی چاندنی دەموچاو لە جیهاندا لە ساڵی 2005 بۆ خانمێکی تەمەن 48 ساڵ لە فەرەنسا ئەنجامدرا، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشی سەگەوە بە سەختی بریندار ببوو.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە