د. یاد نەقشبەندی: لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ هەزار و 416 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
تووشبوویێکی شێرپەنجە لەنێو نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. وێنە: رووداو
تووشبوویێکی شێرپەنجە لەنێو نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، شێرپەنجە لە هەموو جیهاندا لە هەڵکشاندایە، بەڵام بەو شێوەیە نییە کە هاونیشتمانییان لە ترس و دڵەڕاوكێدا بن، ئاماژەش بە ژمارەیەکی تووشبووان دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئابی 2024 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی هەزار و 416 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
 
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گوتیشی، باشترین کار ئەوەیە هاونیشتمانییان لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی شێرپەنجە پشکنین بکەن، بۆ ئەوەی چارەسەرکردنی ئاسانتر بێت.
 
تەنانەت ئاماژە بەوەشدەکات، باوترین جۆری شێرپەنجە شێرپەنجەی مەمکە، ئینجا هەریەک لە شێرپەنجەکانی 'کۆڵۆن، سی و خوێن'ـن.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە ئەمانەن؛
 
* خۆراکی تەندروست
* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان 
* نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە 
* دوورکەوتنەوە لە کحول        
* وەرزش         
* کێشڕێکی 
* ژینگەی خاوێن           
* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان         
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئاوی پیس لە ناوچەیەکی غەززە. وێنە: Jehad Alshrafi/AP

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاگربەستێکی 7 رۆژیمان لە غەززە پێویستە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هەرچی زووە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن بۆئەوەی هەڵمەتێکی بەپەلەی کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە دەستپێبکەن. رێکخراوێکی دیکەش دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە لە غەززە 50 هەزار منداڵ لەدایکبوون و هیچ کامیان ڤاکسیان بۆ نەکراوە