زانکۆی لوند لە سوێد: بۆ پاراستنی دڵ سەوزە و میوە بخورێت

18-04-2024
لۆنا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، خۆراکی کەم شەکر و سەوزەواتەکان مەترسیی تووشبوون بە لەکارکەوتنی دڵ کەمدەکەنەوە. 
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی لوند لە سوێد ئەمجامدراوە و 23 هەزار کەس بەژدارییان تێداکردووە و بۆ ماوەی 25 ساڵ بەردەوامبووە، دەرکەوتووە کە ئەوانەی بنچینەی خواردنەکانیان سەوزە بووە، مەترسیی تووشبوونیان بە پەککەوتنی دڵ کەمتربووە. 
 
د. شونمینگ ژان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''خواردنی چەوریی ناتێر، سەوزە و میوەکان چەوری زیانبەخشی جەستە کەمدەکەنەوە و بەسوودن بۆ تەندروست مانەوەی دڵ و پێشگیریکردن لە پەککەوتنی دڵ''.
 
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، پەککەوتنی دڵ کاتێک روودەدات کە دڵ ناتوانێت بەگوێرەی پێویست پاڵ بە خوێنەوە بنێت بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە، بەمەش هۆکاردەبێت بۆ جەڵتە و دواتریش گیانلەدەستدان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.