رووداو - تەندروستی
دەروونناسێک باسی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی داون دەکات و دەڵێت، مەرج نییە هەمیشە منداڵانی داون دۆخیان ناڕێک بێت و ئەگەر منداڵەکە لە قۆناخی تووند نەبێت، ئەوا ئەگەری باشتربوونی دۆخی دەروونیی زۆرە.
ئیمان سەلام، دەروونناس و راهێنەری پەروەردەیی بە رووداوی راگەیاند، مەرج نییە هەموو منداڵانی داون کێشەی جیدییان لە شێوازی ژیانیان بۆ دروستببێت و بەشێکیان کەسانی زیرەک و بلیمەتیان لێدەردەچێت.
ئیمان سەلام هۆشداری دەدات لەوەی کە بەکەم سەیرکردنی منداڵانی داون سیندرەم هۆکارێکە بۆ تێکچوونی باری دەروونییان و ئەمەش کێشەیان بۆ دروستدەکات، بەجۆرێک دەشێت تووشی گۆشەگیری ببن.
بەشێك لە دایک و باوکان قسەیان بۆ رووداو کردووە و باسی بەربەستانی بەردەمیان کردووە، یەکێکیان دەڵێت، پێویستە قوتابخانەی تایبەت هەبێت بۆ منداڵانی داون.
یەکێکی دیکەیان باسی ئەوە دەکات، ئەو منداڵانە پەروەردەی تایبەتیان بکرێت و رێنوێنیکاری دروستیان هەبێت.
بەڵام باوکێک باسی مووچەدەکات بەوەی کە لە 2013ـەوە مووچەی منداڵانی داون راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ