Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی01-06-2026

تەزینی مێشک؛ ئاماژەیەکی کلینیکی بۆ تووشبوون بە لاسەرئێشە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
لونا خالید
لونا خالید01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی کۆنگۆ: تائێستا 282 تووشبووی پشتڕاستکراوی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمار کراون
تەندروستی01-06-2026

تەندروستیی کۆنگۆ: تائێستا 282 تووشبووی پشتڕاستکراوی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمار کراون

ڤلادیمیر پووتین رووبەڕووی پیری دەبێتەوە
تەندروستی01-06-2026

ڤلادیمیر پووتین رووبەڕووی پیری دەبێتەوە

د. رزگار عەلی: هەموو منداڵێک دەتوانێت ڤاکسینی هەوکردنی جگەر وەربگرێت
تەندروستی01-06-2026

د. رزگار عەلی: هەموو منداڵێک دەتوانێت ڤاکسینی هەوکردنی جگەر وەربگرێت

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی بواری دەمار لە مایۆکلینیکی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ئازارە کتوپڕەی مێشک کە لەکاتی خواردنی ساردەمەنییەکاندا دروست دەبێت و بە "سەرمابوونی مێشک" ناسراوە، دەکرێت نیشانەیەکی سەرەکی بێت بۆ ناسینەوەی نەخۆشیی شەقیقە. توێژینەوە کلینیکییەکان دەریدەخەن کە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان توندیی ئەم ئازارە و هەستیاریی کۆئەندامی دەمار بۆ سەرئێشە درێژخایەنەکان هەیە.

بەگوێرەی ئامارە پزیشکییەکان، کە نزیکەی 93%ی تووشبووانی شەقیقە، بەدەست ئازاری توندی سەرمابوونی مێشکەوە دەناڵێنن. دکتۆر ئامال ستارلینگ، پسپۆڕی دەمار لە مایۆکلینیک لە ویلایەتی مینیسۆتا، روونی دەکاتەوە، چالاکبوونی دەماری "ترایجیمیناڵ" (Trigeminal nerve) لە کاتی بەرکەوتنی سەرمای زۆر بە سەقفی دەم، هەمان ئەو میکانیزمەیە کە لە کاتی هێرشەکانی شەقیقەدا هەستی ئازار بۆ مێشک دەگوازێتەوە؛ هەربۆیە توندیی ئەم ئازارە وەک پێوەرێک بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی هەستیاریی دەمارەکان دادەنرێت.

لایەکی دیکەوە، پڕۆفیسۆر ئایرین تۆلدۆ، پسپۆڕی دەماری منداڵان لە زانکۆی پادوا لە ئیتاڵیا، لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی چوار دەیەی رابردوو ئاماژە بەوە دەکات، ئەم دیاردەیە رەهەندێکی بۆماوەیی هەیە؛ واتە ئەگەر یەکێک لە باوان تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە بێت، ئەوا ئەگەری زۆرە نەوەکانیشیان هەمان هەستیارییان هەبێت. پڕۆفیسۆر ئایرین، جەخت دەکاتەوە کە توندیی ئازارەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و فاکتەری سەرەکیش بریتییە لە بوونی مێژووی سەرئێشەی مێگرێن لە جەستەی مرۆڤدا.

لەروانگەی فیسیۆلۆژییەوە، ئەم ئازارە لە ئەنجامی ساردبوونەوەی خێرای سەقفی دەم یان بەشی پشتەوەی قوڕگ روودەدات، کە دەبێتە هۆی گرژبوون و دواتر کشانی خێرای دەمارە خوێنبەرەکان بۆ گەڕاندنەوەی خوێن. پسپۆڕانی مایۆکلینیک رێنمایی دەدەن بۆ رێگریکردن لەم حاڵەتە، پێویستە خواردنە ساردەکان بە هێواشی بخورێن. دکتۆر ئامال، پێشنیار دەکات، لەکاتی هەستکردن بە ئازار، بەشی ژێرەوەی زمان بنووسێنرێت بە سەقفی دەمەوە بۆ هاوسەنگکردنەوەی پلەی گەرمی و کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەمارییەی دروست بووە.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 50%ی تووشبووانی شەقیقە هەرگیز سەردانی پزیشکیان نەکردووە بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەیان. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئازاری توندی "سەرمابوونی مێشک" نابێت تەنیا وەک کاردانەوەیەکی سادە تەماشا بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری هەبوونی حاڵەتێکی پزیشکیی پێویست بە چارەسەر وەربگیرێت، چونکە دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەکرێت رێگری لە پەرەسەندنی سەرئێشە توندەکان بگرێت.

لونا خالید
لونا خالید01-06-2026