رووداو - تەندروستی
لە هەڵەبجە لەکۆی 40 نانەواخانە و سەموونخانە تەنیا یەکێکیان نانی بۆر دروستدەکات.
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی کەمتر نانی بۆر یاخود نانی گەنم دەخورێت و نانەوایەک دەڵێت: داواکاری خەڵک بۆ نانی بۆر ''گەنم'' کەمە، چونکە بایەخ بە رواڵەتی نانەکە دەدەن.
نانەوایەکی نانی بۆر لە هەڵەبجە بە رووداوی گوت، ''بازاڕم زیادی کردووە و خواست لەسەر نانەکە زۆرە، بەڵام کەسانێکی کەم دروستی دەکەن''.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس، پسپۆڕێکی خۆراک گوتی: ئاردی سفر مادەیەکی تێکراوە کە خانەکانی پەنکریاس لەنێودەبات و تووشی شەکرەت دەکات.
دکتۆر ئاراسیش دەڵێت: کە ئارد دەکڕیت، بۆ دەبێت جوان بێت؟ خۆ بۆ خوازبێنی نەچوویت؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ