رووداو - تەندروستی
دیداری دکتۆر ئاراس لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس لەو شارە رادەگەیێندرێت.
ئەمڕۆ شەممە 17ـی شوباتی 2024 دیداری دکتۆر ئاراس لە کەرکووک کاژێر 16:00 بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار گەنج، قوتابی و خوێندکار بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس لە کەرکووک رادەگەیێندرێت کە تەنیا لە شاری کەرکووک زیاتر لە شەش هەزار گەنج ناویان تۆمارکردووە.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی؛ دەرفەتێکی دیکەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و دەرفەتدان بە قوتابیان، گەنجان و خۆبەخشانی کوردستان بۆئەوەی زیاتر رۆڵی خۆیان ببینن و بەشداربن لە داڕشتنی بیرۆکەی بەرنامەکە بە پێی ئەو شوێن، کولتوور و ژینگە جیاوازانەی کە لێوەیەوە هاتوون.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەجۆرێکە کە قوتابیان، خوێندکاران و خۆبەخشان بەشداردەبن لە پلان، جێبەجێکردن، بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنانی بەرنامەکە تاوەکو دەگاتە هاونیشتمانییان.
ئامانج لەمە رەخساندنی هەلێکە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی نزیکتر لە خەڵک چالاکییەکانیان ئەنجامبدەن و پەیامەکانیان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بگاتە زۆرترین کەس لە سەرتاسەری جیهان.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 هەزار گەنج، قوتابی و خوێندکار بەشدارییان لە کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس کردووە، هەروەها خانمان 67٪ـی بەشداربووانی کۆمیونیتییەکە پێکدەهێنن و 89٪ـی ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە خوار تەمەنی 23 ساڵن.
ئێستا فۆڕمی ناوتۆمارکردن لە پۆرتاڵی رووداو بۆ دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەردەستە و کلیک لێرە بکە بۆ ناوتۆمارکردن، بۆ بینینی یەکەمین دیداری دکتۆر ئاراس کلیک لێرە بکە.
دیدارەکان لە هەریەک لە شار، شارۆچکە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان پێشکێشدەکرێن، یەکەمین دیدار لە شاری دهۆک بوو، تاوەکو ئێستاش ژمارەی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزاری تێپەڕاندووە.
راستەوخۆ لە فەیسبووکی رووداوەوە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ