توێژینەوەیەک: پاڵپشتیی دەروونی نەوجەوانان لە تووشبوون بە خەمۆکی دووردەخاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاماری تەندروستی لە ئەمریکا دەریدەخات، هاندان و پاڵپشتیی دەروونی لە لایەن دایک و باوکانەوە باوەڕی زیاتر بە منداڵانیان دەبەخشێت، نەوجەوانان پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و سۆزداریی زۆریان پێویستە. 
 
لەم توێژینەوەدا هاتووە تەمەنی نەوجەوانی تەمەنێکی هەستیارە و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، دایک و باوکان دەبێت یارمەتیدەر و رێنیشاندەری منداڵەکانیان بن لە بوارە جیاوازەکانی ژیان.
 
دکتۆر جێفری ئارنێت، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت، '' ئەوەی جێگەی ئاماژە پێدانە ئەوەیە ئەو نەوجەوانەی کەمتر هەست بە پاڵپشتیی دەروونی دەکەن لە لایەن دایک و باوکیان، زۆرتر تووشی گرفتە تەندروستییەکان دەبن وەک لەوانەی دەروونیان ئاسوودەترە بەهۆی پاڵپشتیی خێزانییان''.
 
بە گوێرەی پەیمانگەی دەرووندروستی لە ئەمریکا، نزیکەی سێ ملیۆن نەوجەوان لە ئەمریکا لانیکەم نیشانەیەکی خەمۆکیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە