رووداو - تەندروستی
شارەزایەکی ژینگەیی لە میسر جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە "شێتی ژینگەیی" وەسف دەکات و هۆشداری دەدات کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی و تیشکدەری هەڕەشەیەکی گەورەیە.
ئەو دەڵێت: نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو بۆ تەواوی هەسارەکە مەترسیدارە، دەشڵێت: ''جەنگەکە نەوەکانی داهاتوو تووشی چەندین نەخۆشیی چارەسەرنەکراو و شێواویی بۆماوەیی دەکات''.
دکتۆر مەجدی عەلام، راوێژکاری پڕۆگرامی کەشوهەوای نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، مەترسیدارترین شتی جەنگ ئەو گاز و مادە زیانبەخشانەیە کە لە ئەنجامی چەکە سەربازییەکانەوە دەکرێنە ژینگەوە، بەتایبەت ئەم جەنگەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، چونکە چەکی زۆر مەترسیداری تێدا بەکارهاتووە کە پێشتر لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەکارهاتوون و رەنگە مادە کیمیاییەکانی نێو ئەم چەکانە ببنە هۆی شێواویی بۆماوەیی لە کۆرپەلەدا و ببنە هۆکاری چەندین نەخۆشیی چارەسەرنەکراو لە نەوەکانی داهاتوودا.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ هێرشەکان چڕتر دەبن. سەتان مووشەکی بالیستی بەکارهاتوون و تەقێندراون. بەپێی سەرچاوە تەندروستی و پزیشکییە جیهانییەکان، هەر مووشەکێکی لەو جۆرە پێنج مادەی سەرەکیی تێدایە و چەندان لێکەوتەی مەترسیدار لەسەر مرۆڤ و هەوا دروست دەکەن.
بەگوتەی ئەم پسپۆڕە، هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان ترسناکە و دەشێت بۆ هەزاران ساڵ کاریگەریی مادە ژەهراوییەکانی بمێنێتەوە

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
