رووداو - تەندروستی
بەرپرسی بەشی کوتان لە گەرمیان رایدەگەیێنێت، تووشی کورتهێنان لە ژمارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بوون، ئەمساڵ 2400 ژەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە و هێشتا پێویستیان بە رێژەی دوو ئەوەندەشە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2024 فەریق عەبدولڕەحیم، بەرپرسی بەشی کوتان لە گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە ئێستا بایکۆتە لە سەرجەم نەخۆشخانە، بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان، بەڵام وەکو بەشی کوتان بەردەوامن لە دەوام.
فەریق عەبدولڕەحیم دەڵێت: ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلوەنزای وەرزی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نەماوە و ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بەکارهاتوون.
لەم بارەیەوە شێرکۆ حەسەن، بەرپرسی بەشی کوتان لە بنکەی تەندروستیی شێروانە لە کەلار بە رووداوی گوت، تەنیا لەو بنکەیە هەفتەی وا هەبووە لانیکەم ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان داوە بە 550 بۆ 600 منداڵ و کەسی گەورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ