توێژینەوەیەک بۆ بەساڵاچووان: بە خواردنەوەی قاوە ماسوولکەکانتان بەهێزبکەن

15-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، قاوە ماسوولکەکان بەهێزدەکات و بەساڵاچووان لە پووکانەوەیان دەپارێزێت.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی پزیشکیی گوانگسی لە چین لەسەر هەشت هەزار و 300 کەس کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە بارستەی ماسوولکەکانیان 13٪ زیاترە بەراورد بەوانەی قاوە ناخۆنەوە.
 
هوانگی یین، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە دەڵێت: ''دەشێت ئەم سوودەی قاوە بەهۆی تایبەتمەندیی دژەئۆکسێن و کافایینەکەیەوە بێت کە ئەمانە هەوکردن کەمدەکەنەوە، بەمەش بارستەی جەستەی ماسوولکەکان زیاتر دەبن''.
 
هەرچەندە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی فرۆنتێرس بڵاوبووتەوە، بەڵام توێژەران هۆشداری دەدەن کە ئەم بڕیارە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە و نابێت زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە دا بکرێت. {رێژەی ئاسایی خواردنەوەی قاوە، سێ کووپە لە رۆژێکدا}.
 
بارستەی ماسوولکە بریتییە لە بڕی ماسوولکەکانی جەستە کە یارمەتیدەرە لە بەهێزی و هاوسەنگیی جەستە بەتایبەت لەکاتی بەساڵاچووندا، چونکە زۆرجار رێگری لە کەوتن و لاوازبوونی بەساڵداچوون دەکات، لەبەر ئەوەی پووکانەوەی ماسوولکەکان و کەوتن کێشەیەکی سەرەکیی بەساڵداچوونن.
 
لەبارەی بەساڵاچووانەوە دکتۆر ئاراس لە بەرنامەیەکیدا دەڵێت: ''بەساڵاچووان دڵیان ناسکترە و دڵیان مەشکێنن''، بزانە بۆ وا دەڵێت؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.