رووداو - تەندروستی
سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رایدەگەیێنێت، پێویستە بۆ یارییە گرنگەکان بە تایبەت یاریی کۆتایی، یاریزانان توانای جەستەیی و دەروونییان باشتر بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-4-2025 عەشقی مەرعان، سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، 48 کاژێر پێش یارییەکان، یاریزانان راهێنانی قورس و مامناوەند بکە، پاشان راهێنانی سووک و تاکتیکی ئەنجامبدەن.
عەشقی مەرعان گوتی، پێش هەر یارییەک پێویستە یاریزانان خەوی تەواویان هەبووبێت و پێویستە 8 تاوەکو 10 کاژێر خەوتبێتن.
ئاماژە بەوەشدەکات، 2 بۆ 4 کاژێر پێش یارییەکان خۆراکی سووک بخورێت وەکو 'مۆز، خورما، گوێز، ئاڤۆگادۆ'.
ئەمڕۆ لە گەڕانەوەی کۆتایی جامی کەنداودا، کاژێر 19:00 یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی قادسیەی کوێتی دەکات، چاوەکان لەسەر یانەی دهۆکن و یەکەم یانەی کوردستان و عێراقە بگاتە یاریی کۆتایی جامی کەنداو و پێشتر هیچ یانەیەکی عێراق نازناوەکەی نەبردووەتەوە. {زیاتر بزانە}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ