توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

15-04-2025
شکار رێبوار
شاری کەلار. وێنە: رووداو
شاری کەلار. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. زۆرینەی ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.
 
سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوە نێوخۆییە ئەمڕۆ سێشەممە 15-4-2025 بە رووداوی راگەیاند، 403 منداڵی شاری کەلاریان وەرگرتووە و دەرکەوتووە کە زۆرترین ئەو منداڵانەی تەمەنیان دوو تاوەکو شەش ساڵان بووە قەڵەون.
 
هەواڵ لەتیف، پسپۆڕی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی تەمەنیان دوای دوو ساڵییەوە بوو زیاتر قەڵەو بوون بەراورد بەو کێشەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دایناوە.
 
هەواڵ لەتیف هۆکارەکانی گەڕاندەوە بۆ 'خراپیی و ناتەندروستیی خۆراکەکان، لایەنی دارایی دایک و باوک و بچووکیی تەمەنی دایکان.
 
ئەو روونی دەکاتەوە، ئەو ماڵباتانەی باری داراییان باش بووە، زیاتر منداڵەکانیان قەڵەو بووە بەراورد بەوانەی باری داراییان خراپ بووە.
 
قەڵەوی هۆکارێکە بۆ؛ 
 
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ 
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.