رووداو-تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی فەرەنسا رایگەیاند، هاووڵاتییەکیان دوای گەڕانەوەی لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی ئیبۆلایە.
وەزارەتی تەندروستیی فەرەنسا رایگەیاند، پشکنینی کارمەندێکی تەندروستی دوای گەڕانەوەی لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەمە یەکەم حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە لە فەرەنسا و یەکەم حاڵەتیشە لە دەرەوەی ئەفریقا لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تۆمار دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو رێکارێکی خۆپارێزی، بەتایبەتی کەرەنتینکردنی نەخۆشەکە، لەکاتی گەیشتنی بۆ فەرەنسا جێبەجێ کراوە بۆ رێگریکردن لە هەر مەترسییەکی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تەندروستیی هەڵگری ڤایرۆسەکە جێگیرە و لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بەرکەوتنیان هەبووە، هەر کەسێک بەرکەوتنی لەگەڵهەڵگرەکە هەبووبێت بۆ ماوەی 21 رۆژ لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێت و لەژێر چاودێریی وردی تەندروستیدا دەبێت.

