رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی دەرووندروستیی ئەورووپی رایدەگەیێنێت، تووڕەبوون چەندین کاریگەریی کورتخایەن و درێژخایەن لەسەر جەستە دروستدەکات، یەکێکیان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تووشبوونە بە جەڵتە.
کۆمەڵەی دەرووندروستیی ئەورووپی ئاشكرای دەکات، تووڕەبوونی بەردەوام دەشێت کاریگەریی لەسەر توانای بیکردنەوە و تەرکیز هەبێت و مرۆڤ بەرەو کار و بیرکردنەوەی هەڵە ببات.
بەپێی کۆمەڵەکە تووڕەبوون دەشێت ئەم کاریگەرییانەی لەسەر جەستە هەبێت؛
1- کێشەکانی دڵ؛ هۆرمۆنی سترێس زیاددەکات و توانای ماسوولکەکانی دڵ بۆ پاڵنانی خوێن لاوازدەکات، ئەمەش پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە و سەرەنجام جەڵتەی لێ دروستدەبێت.
2- ناڕێکیی کۆئەندامی هەرس؛ دەشێت کاریگەریی تووڕەبوونەکە لەسەر ریخۆڵەکان و سیستمی هەرسکردن دروستببێت، بەجۆرێک گرژبوونی کۆڵۆن، دڵەکزێ و ئازاری گەدەی لێبەرهەمبێت.
3- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی؛ تووڕەیی زۆر لێکەوتەی زۆری لەسەر لایەنی دەروونی هەیە و دەشێت هۆکاربێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکی، دڵتەنگی و خەمگینی.
4- لاوازیی فەرمانەکانی مێشک؛ تووڕەبوون تەرکیز کەمدەکاتەوە و توانای بڕیاردانیش لاوازدەکات، بەجۆرێک دەشێت مرۆڤ بەهۆیەوە تووشی کێشەگەلێکی جیاواز بێت.
5- ناڕێکیی خەوتن و خەوزڕان؛ تووڕەبوون نائاسوودەیی دەروونیی لێبەرهەمدێت، ئەمەش دەشێت رەنگبداتەوە لە تێکچوونی کواڵیتیی خەو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ