رووداو - تەندروستی
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە ئاشکرای دەکات، 10 ساڵی دیکە ژمارەی تووشبووانی شەکرە 40٪ زیاددەکات و هۆکارەکانیش رووندەکاتەوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە IDF رایدەگەیێنێت، تاوەکو 10 ساڵی دیکە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەگاتە 783 ملیۆن، ئەمەش واتە 46٪ زیاددەکات.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پێشگیریکردنە لە نەخۆشیی شەکرە و پسپۆڕانی فیدراسیۆنەکە ئەم رێگەیانەی خوارەوە بە هۆکار بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا دادەنێن وەکو؛
- کۆچکردن لە گوندەوە بۆ شار
- زیادبوونی کەسانی بەساڵاچوو
- کەمکردنەوەی چالاکیی جەستەیی
- زیادبوونی کێشزۆری و قەڵەوی
بە گوێرەی ئەتڵەسی جیهانیی بۆ نەخۆشیی شەکرە، زیاتر لە 500 ملیۆن تووشبووی شەکرە لە جیهاندا هەن.


.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)