پسپۆڕێک: ئێستا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵاندا زیادبووە

14-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دیلان رەمزی - منداڵێک لەنێو دووکانێکی شیرنەمەنیدایە. وێنە: رووداو
د. دیلان رەمزی - منداڵێک لەنێو دووکانێکی شیرنەمەنیدایە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان ئاشکرای دەکات، ئێستا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵاندا زیادبووە، شێوازی ژیانی ناتەندروست بە هۆکاری سەرەکی دادەنێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024 د. دیلان رەمزی، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، قەڵەوی، بێهێزی و رەشبوونی مل و بنباڵ دەکرێت نیشانەی شەکرە بن لە منداڵاندا.
 
بە گوتەی د. دیلان رەمزی، حەزی منداڵ بۆ شیرینییەکان و خۆراکە خێراکان وادەکات زیاتر قەڵەو ببن، ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە زیاددەکات.
 
د. دیلان باسی یەکێک لە کەیسەکانی نۆرینگەکەی دەکات و دەڵێت: ''پێش سێ هەفتە دایکێک منداڵەکەی هێنایە نۆرینگە کە قەڵەو بوو و هاتبوو بۆ کێشەی هەناسەتەنگی، بەڵام ملی رەش بووبووەوە کە ئەمەش نیشانەیەکی شەکرەیە و دوای پشکنین، پشتڕاستبووەوە کە تووشبووە''. 
 
پێشنیازدەکات بۆ دایک و باوکان، میوە و میوەی وشککراو یاخود سەرچاوەی شەکرە سرووشتییەکان لە بری شیرینییەکان بدەن بە منداڵ و بایەخیش بە شێوازی ژیانی تەندروست بە منداڵ بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.