رووداو – تەندروستی
زۆرجار نەخۆشیی شەکرە بۆ ماوەی چەندین ساڵ کەسی تووشبوو هەست بە هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆ ناکات و نەخۆشییەکی بێدەنگە و تەندروستیی جێگیرە، بەڵام هەندێک نیشانە هەن رەنگە ئاماژەی بەهێز بن بۆ تووشبوون یان مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە.
د. عەلی جەلال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی، دەڵێت "هەستکردن بە بێهێزیی بەردەوام، ئارەزووکردنی زۆری خواردنی شیرینییەکان و هەویرکارییەکان، زیادبوونی خێرای کێشی جەستە بەتایبەت لە ناوچەی ورگ و رەشبوونی پێست بەتایبەتی لە لای مل و ژێر باڵ لە نیشانە دیارەکانی نەخۆشیی شەکرەن".
د. عەلی جەلال، راگەیاند، ئەم نیشانانە بەتەنیا مانای تووشبوون نیین، بەڵام پێویستە لە کاتی هەبوونیاندا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی مێژووی بۆماوەیی نەخۆشیی شەکرەیان لە خێزاندا هەیە.
پزیشکان رێننوێنی دەدەن، زۆرینەی ئەو کەسانەی ئەم نیشانانەیان هەیە دەتوانن بە گۆڕینی شێوازی ژیان رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بکەن و خۆیان لە ماکەکانی بپارێزن.
هۆکارەکانی جیاوازی خوێندنەوەی ئامێرەکانی پێوانەکردنی شەکرە
1- بهكارهێنانی شریتی تاقیكردنهوهی بهسهرچوو
2- جیاوازی پلەی گەرمی
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێوەرە ساردەکان دەتوانێت خوێندنەوەی نزمێکی نادروست بدات و پێوەرە گەرمەکان دەتوانێت خوێندنەوەی بەرزی نادروست بدات.
3- کەمتەرخەمی لە پاککردنەوەی دەستەکان
4- نهخۆشی شهكره تووشی وشكبوونهوه دهبێت
کاتێک نەخۆشێکی شەکرە بەدەست وشکبوونەوە دەناڵێنێت، ڕەنگە ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی دابەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامێکی نادروستی لێبکەوێتەوە، بۆیە باشتر وایە پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە بە باشی شێدار بکرێتەوە.
5- خوێنی پێویست لەسەر شریتی پشکنین نییە
بەپێی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا؛ نەخۆشییەکە دەکرێت ئەم لێکەوتانەی خوارەوە دروستبکات ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت؛
- تێکچوونی بینایی
- جەڵتەی مێشک
- لاوازبوونی فەرمانەکانی دڵ
- برینی پێ
- سستبوونی گورچیلەکان
- لاوازبوونی سووڕی خوێن
- لاوازبوونی هەستەوەرەکان و دەمار



