رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا پێشنیازدەکرێت پێش هاتنی وەرزی زستان ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی کۆرۆنا لێبدرێت، تەندروستیی وڵاتەکەش دەڵێت: بەساڵاچووان و کارمەندانی تەندروستی پێویستە ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە نێو خانەیەکی بەساڵاچووانی ناوچەی ساری لە ئینگلتەرا بۆ بەساڵاچووان بەکاردێت، پسپۆڕێک دەڵێت: ئەو بەرگرییە گشتییەی بۆ کۆرۆنا دروستبووە، کەمبووەتەوە.
د. سایمۆن کلارک، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی دەڵێت: ''گۆڕانکارییەکی زۆر لە گەردیلە رووکەشییەکانی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆس هەیە، کە خەڵکی ترساندووە، بۆیە دەشێت ئەو بەرگریی گشتییەی کە بۆ ڤایرۆسەکە پەیدابووە، بەهۆی ئەو گۆڕانەوە کەمبووبێتەوە''.
ئەمساڵ لە بەریتانیا کوتان دژی کۆرۆنا زوو دەستی پێکرد، دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا پێشنیازدەکات، پێش هاتنی وەرزی زستان، بەساڵاچووان و کارمەندانی تەندروستی ژەمی بەهێزکەری کۆرۆنا وەربگرن.
ویسڵی لۆنگ، سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەی هاوستۆن دەڵێت: ''ئێمە دەزانین کە بەرگریی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تێپەڕبوونی کات کەمدەبێتەوە، بۆیە کەمبوونەوەی بەرگریی هۆکاری زیادبوونی تووشبووەکانە، بوونی ڤاکسینی نوێ بۆ ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا یارمەتیدەرە لە پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بۆ پاراستنی تەندروستیی هەمووان''.
بە گوێرەی نوێترین ئامارەکانی بەریتانیا، 34 کەس تووشی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بوون بەناوی BA.2.86، حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت لە رێگەی ڤاکسینەوە پێشگیری لە نەخۆشکەوتنی هاووڵاتییانی بکات، تاوەکو گوشاری سەر نەخۆشەکانەکان لە قەیرانەکەیدا کەمببێت.

.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)