پسپۆڕێک: رۆشنبیریی تەندروستیی تاک گوشاری سەر نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

14-04-2025
شکار رێبوار
د. سامان تاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی.
د. سامان تاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە و پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، هەر تاکێک پێویستە رۆشنبیریی تەندروستیی خۆی زیادبکات کە خوێندنەوەی کتێبە پزیشکی و تەندروستییەکان رێگەیەکە بۆ ئەوە، بەڵام ئەوەش باسدەکات کە سەرچاوەمان کەمە بۆ ئەوە.
 
د. سامان تاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لەنێو پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت، رۆشنبیریی تەندروستیی تاک وادەکات گوشاری سەر نەخۆشخانەکان کەمببێتەوە و کواڵیتیی چارەسەرەکانیش باشتر ببن.
 
د. سامان تاهیر گوتی، هەر کتێبێکی پزیشکی دەبێت سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نووسیبێتی و پێویستە پێشانگەکان بایەخی زیاتر بە کتێبی تەندروستی بدەن.
 
لەبارەی سەرچاوە جیاوازەکانی پزیشکییەوە ئەو گوتی، وا باشترە لە سۆشیاڵ میدیاکانیش و بە نووسراویش تەنیا لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە زانیارییەکان وەربگیرێن و سەرچاوەکان باوەڕپێکراو بن.

پزیشکان هۆشداریدەدەن لە کەمیی کتێبە پزیشکییەکان بە زمانی کوردی بۆ خەڵک و د. سەلیم سەعید زەنگەنە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لەنێو پێشانگەکە تایبەت بە رووداو قسەی کردووە و دەڵێت: کتێبە پزیشکییەکان بە زمانی کوردی کەمن و پێویستە خەڵک بایەخ بە کتێبە پزیشکی و تەندروستییەکان بدەن. {زیاتر بخوێنەوە}
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە