گوتەبێژی تەندروستیی عێراق: بەو پەڕی تواناوە هاوکاری پێشکێشکی ''میوانەکانی لوبنان'' دەکەین

13-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق. وێنە: رووداو
دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

گوتەبێژی تەندروستیی عێراق دەڵێت: ئێستا چەند بریندارێکی لوبنان لە نەخۆشخانەکانی شوێنە پیرۆزەکان و نەخۆشخانەکانی وەزارەتی تەندروستی هەن و بەو پەڕی تواناوە خزمەتیان دەکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024 دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەوانەی لە لوبنان و فەلەستینەوە هاتوونەتە عێراق میوانن {ئاوارە نین} و هەر شتێکیان پێویست بێت ئێمە ئامادەین هاوکارییان بکەین.
 
دکتۆر سەیف بەدر دەڵێت: ''بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری تەندروستیی عێراق، هەموو پێداویستی و کەلوپەلێکی تەندروستی و خزمەتگوزارییان پێشکێشدەکەین و تەنانەت تیمی تەندروستیش رەوانەی لوبنان دەکەین''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، ''سوپاس بۆ خودا لە دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆیان، تووشی هیچ کێشەیەک نەبووین''.
 
سەیف بەدر ئەوەشی بە پەیامنێری رووداو گوت کە دڵنیایی تەواو دەدەن لە تۆمارنەکردنی تووشبووی ئاوڵەی مەیموون، هاوکات گوتیشی، ''هەموو پێداویستییەکی پشکنین بۆ نەخۆشییەکە ئامادەیە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.