لیژنەی زانستیی نەخۆشخانەی هیوا: دوو دەرمانی گرنگ بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەستناکەون

12-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرۆکی لیژنەی زانستیی نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرای دەکات، پێویستیان بە دوو دەرمانی گرنگە بۆ ئەوەی ژیانی بەشێکی زۆر لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پارێزراوبێت، دەرمانێکیان بۆ یەک مانگ 750 دۆلار و دەرمانەکەی دیکەش نزیکەی پێنج ملیۆن دینارە.
 
ئەمڕۆ شەممە 12-10-2024 د. رەوەز سەڵاح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و سەرۆکی لیژنەی زانستیی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، تووشبوویەکی زۆر پێویستیان بە دوو دەرمانی کاریگەر هەیە کە ماوەی ژیانی نەخۆشەکە زیاددەکەن و رێژەی شێرپەنجەکەشیان کەمدەکەنەوە.
 
د. رەوەز سەڵاح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ئاماژە بەم دوو دەرمانەی خوارەوە دەکات کە ''لە نەخۆشخانەکە نین و زۆریش پێویستن''؛
 
- دەرمانی Palbociclib لە شێوەی دەنکۆڵە 'حەب'ـە و زیاتر بەوانە دەدرێت کە لە قۆناخی چواری شێرپەنجەکەن، بۆ یەک مانگ کە 21 دەنکۆڵەی تێدایە 750 دۆلار بۆ 4 هەزار دۆلارە.
 
- دەرمانی Perjeta لە شێوەی دەرزییە و زیاتر بەوانە دەدرێت کە لە قۆناخی دووی شێرپەنجەکەن، بۆ یەک مانگ کە یەک دەرزی بەکاردێت نرخی یەک ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینارە.
 
تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە ئەگەر کەسێک دەرمانی Perjeta لەگەڵ چارەسەری کیمیایی وەربگرێت ئەوا چەند ساڵێک ئەگەری مانەوەی زیاددەکات و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کوالێتیی ژیانی تووشبووان دەبێت.
 
ئەو پسپۆڕە ئاشکرای دەکات، ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا بە نزیکەیی 60٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێویستیان بە دەنکۆڵەکە هەیە و 45٪ـیشیان پێویستیان بە دەرزییەکە هەیە.
 
لە 16 ساڵی رابردوودا نزیکەی 47 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لەنەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون، کە 39٪ـیان لەپارێزگاکانی دیکەن.
 
ساڵ لە دوای ساڵ رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات، بەجۆرێک لەپارێزگای سلێمانی ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی 2024، رێژەکە 42٪ زیادیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.