توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد چارەسەرێکی چێژبەخش بۆ تووشبووانی خەمۆکی پێشنیاز دەکەن

12-05-2024
لۆنا خالید
A+ A-
 
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، "ڤێرچوەڵ ریاڵیتی،" سوودی دەبێت لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و گوشاری دەروونی.
 
لە توێژینەوەکەدا کە لەلایەن توێژەران لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ڤێرچواڵ ریاڵیتی، کە بینینی دەوروپشتی خۆتە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و خەیاڵی، کاریگەرییەکی سەرنجڕاکێشی لەسەر کەمکردنەوەی کێشە دەروونییەکان و بەتایبەتیش خەمۆکی هەبووە.
 
دکتۆر مارگۆت پاوڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆ ئەمریکییەکە دەڵێت، پزیشکان دەتوانن ئامێری RXیان هەبێت و چارەسەر بۆ نەخۆشەکانیان بە ئاسانترین و کاریگەرترین شێوە بکەن.
 
دکتۆر مارگۆت ئەوەشی خستووەتەڕوو، چارەسەرەکە ئێستا بەردەستە، چێژبەخشە و سوودی زۆرە، هەروەها بۆ بەکارهێنانیش ئاسانە.
 
ڤێرچوەڵ ریاڵیتی، بریتییە لە ژینگەیەکی خەیاڵی، کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دروستکراوە و رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بەو ئەزموونەدا بڕۆن کە هاوشێوەی راستییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.