بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی دهۆک: تائێستا 15 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئەمساڵ 15 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون کە 90٪ـییان بیانین.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024 د. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەمساڵ شەش تووشبووی نوێی ئەیدز لە پارێزگاکە تۆمارکراون کە 3 کورد و 3 کەسی بیانی بوون.
 
د. سەگڤان حەسەن روونی کردەوە، لەکاتی پشکنینی پێشوەختە دەرکەوتووە کە هەڵگری ئەیدزن، هاوکات ئامارەکانی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی دهۆکیش دەریدەخەن، ئەمساڵ یەک کەس لە کاتی پشکنین بۆ خوێنبەخشین، یەک کەس لەکاتی پشکنینی پێش هاوسەرگیری و یەک کەسیش لەکاتی پشکنینی رۆتینیی سەرتاش و گۆشتفرۆشەکان دەرکەوتوون کە تووشبوون، سێ کەسیش بیانین.
 
بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکانی دهۆک دەڵێت: سێکسی ناتەندروست و بەرکەوتن بە ئامێری بەکارهاتوو بۆ کەسی تووشبوو دوو رێگەی باون و پێشبینیدەکەن هۆکاری تووشبووەکانی ئەمساڵ بێت.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دێسکی تەندروستیی رووداو کەوتوون، لە ساڵی 2020، 46 تووشبووی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون، بەڵام ئەو ژمارەیە لەمساڵدا بووە بە 116 تووشبووی ئەیدز، ئەمەش واتە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە ٪152 زیادبووە لە بەشێکی زۆریان بیانین.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا. وێنە: France24

شای بەریتانیا گۆشتی سووری لێ قەدەخەدەکرێت

شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا سەرچاوەکان لە کۆشکەکەیەوە ئاشکرای دەکەن، بە تەواوی وازی لە گۆشتی سوور هێناوە، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەیە لە شێرپەنجە.