توێژینەوەیەک: دەکرێت دەرزی هەفتانەی ئەنسۆلین لەبری دەرزی رۆژانە بەکاربهێندرێت

11-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ناوەندی شەکرە و نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان لە ئەمریکا دەریدەخات. دەرزی هەفتانەی ئەنسۆلین بەهەمان شێوەی دەرزی رۆژانەی ئەنسۆلین کۆنتڕۆڵی جۆری یەکەم و جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە دەکات.
 
ئەم توێژینەوەیە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشیی شەکرە کە لە مەدرید بەڕێوەچوو پێشکەشکرا و ئاماژە بەوەدەکات، دەرزی نوێی ئەنسۆلین بە ناوی efsitora alfaـە ،هەفتەی جارێک پێویستیە وەربگیرێت و وەکو دەرزی ئەنسۆلینی رۆژانە سەلامەت و کاریگەرە.
 
د. ریچارد بێرگنستاڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەرزی هەفتانەی ئەنسۆلین 'ئفسیتۆرا' لە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە بە باشی کاردەکات''.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەورووپا، لە جۆری یەکەمی نەخۆشیی شەکرە سیستمی بەرگری بۆماوەییانە توانای جەستە بۆ دروستکردنی ئەنسۆلین لەناو دەبات یاخود زیانی پێدەگەیەنێت. هەروەها لە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە بەرگری بەرامبەر بە ئەنسۆلین دروست دەبێت، 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.