رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی ئاشکرای دەکات، ئێستا ترسناکترین خۆراک، شەکرە کە بە هەڵە خەڵک هەندێک خۆراک دەخوات کە نازانێت چەند شەکری تێدایە و تووشی کێشەی تەندروستیی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-4-2025 د. بینایی کامەران، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەوانەی دێنە کلینیکەکەی دووچاری قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست پێیەوە بوونەتەوە کە هۆکاری سەرەکیشی بۆ خۆراکە خێراکان گەڕاندەوە.
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، ئەو رۆنە ناتەندروست و شەکرەی لەنێو خۆراکە خێراکان و رۆژانەش بخورێن، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە چەندان نەخۆشیی جیاواز زیاددەکەن.
د. بینایی کامەران دەڵێت: بەشێک لە میوە شیرینەکان رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە کە نابێت زۆر بخورێن، هەروەها نان و سەموونیشی لەو خۆراکانەن کە شەکر و خوێی زۆریان تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ