رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ڤێتێرنەری و سەرۆکی رێکخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆشت لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئێستا چاودێریکردنی گۆشت لە ئاستی سەرەتاییە و ئاماژە بە هۆکارێکی شێرپەنجەش دەکات لەنێو گۆشتەکان.
دکتۆر شاڵاو عارف، پزیشکی ڤێتێرنەری کە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانییشە لە بڕگەیەکی مەیدانیدا بە رووداوی گوت، لە هەرێمی کوردستان هیچ چاودێرییەک لەسەر گۆشتی سپی وەکو 'گۆشتی پەلەوەرەکان و ماسی' نییە.
بە گوتەی دکتۆر شاڵاو عارف، چەندین جۆری جیاواز قڕکەرەکان بەکاردەهێندرێن کە بەشێکیان بە بەروبوومی ئاژەڵەکەوە دەنووسێن و لەگەڵ بەکارهێنانی گۆشتەکەیان، مرۆڤ دەیانخوات.
هاوکات دەڵێت: بەشێکی زۆری ئەو قڕکەرانەی بەکاردەهێندرێن دەبنەهۆی شێرپەنجە و بەهیچ شێوەیەک نابێت مادە قڕکەرەکان لەسەر گۆشت هەبن.
لە بەشێکی قسەکانیدا شاڵاو عارف دەشڵێت: خاوەن ئاژەڵەکان هۆشیارییان بۆ بەکارهێنانی دەرمانە قڕکەرەکان کەمە و بە پێویستیشی دەزانێت کە پشکنینی تایبەت بۆ بوونی مادە قڕکەرەکانی سەر گۆشت بکرێت.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری کوشتارگەری هاوچەرخی سلێمانی پێشنیازدەکات، پڕۆژەیاسایەکی زانستیی سەردەمیانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشت لە کێڵگەوە بۆ سەر خوانەکان دیاریبکرێت، هەروەها چاودێرییەکی زیاتری بەروبوومەکانی ئاژەڵی بکرێن و بەبێ پشکنین هیچ گۆشتێک نەخرێتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ لە سلیمانی کۆنفرانسی کوالێتی و بەرهەمهێنانی گۆشت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
