رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک رایدەگەیێنێت، 90٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێویستییان بە نەشتەرگەری دەبێت و مەرجیش نییە هەر گرێیەک لە مەمکدا هەبووە، شێرپەنجەیی بێت.
ئەمڕۆ هەیینی 10-1-2025 د. سامیە جەلال، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک لە بوولتەنی کاژێر 10:00دا ئاشکرای کرد، ژمارەی ئامێرەکانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانە حکومییەکان کەمن کە ئەمەش وادەکات پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە دوابکەوێت.
د. سامیە جەلال دوو مژدە بە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەدات؛
1- ''مەرج نییە هەر نەخۆشێک کە چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت قژی هەڵبوەرێت''.
2- ''ئێستا نەشتەرگەریی جوانکاری هەیە بۆ ئەوانەی مەمکیان بڕاوەتەوە و زۆرجار هاوکات لەگەڵ لابردنی مەمک، نەشتەرگەریی جوانکاریش بۆ خانمەکە دەکرێت و ئەنجامی باشی دەبێت''.
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لەنێو خانمانی گەنجدا زیادبووە، هۆکارەکەش دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ژیانی ناڕێک وەکو؛
- پیسبوونی هەوا
- خواردنی خۆراکی ناتەندروست بەتایبەت خۆراکە خێراکان
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
- کێشڕێکی
- زۆرخواردنی خۆراکە چەورەکان
- خواردنەوەی کحول
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ