لە پێنسلڤانیا دەرمانێکی هێورکەرەوەی ئاژەڵان بە تاوان دەناسێندرێت

09-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ویلایەتی پێنسلڤانیا دەرمانێکی هێورکەرەوەی ئاژەڵان بە تاوان دادەنرێت و سەرۆکایەتیی ویلایەتەکە ئاماژە بەوەدەکات کە وەکو مادەی هۆشبەر لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێنرێت.
 
جۆش شاپیرۆ، سەرۆکی ویلایەتی پێنسلڤانیا پەسندی ئەو بڕیارەی کردووە کە لە دژی بەکارهێنانی مادەی هێورکەرەوەی زایلازاین xylazine دەرکراوە.
 
پسپۆڕانی ڤێتێرنەری دەڵێن، زایلازاین دەرمانێکی هێورکەرەوەیە بە رەچەتەی پزیشکی ڤێتێرنەری بەکاردێت بۆ مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی ئاژەڵەکانی باخچەی ئاژەڵان، گیانلەبەرە کێوییەکان و ئاژەڵە ماڵییەکانی ماڵەوە.
 
بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، زایلازاین دەتوانێت ببێتەهۆی دابەزینی هەناسەدان و لێدانی دڵ بۆ ئاستێکی مەترسیدار کاتێک لەلایەن مرۆڤەوە بەکاردێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.