پسپۆڕێکی دەروونناسی: گۆڕانی سیستمی خەو و برسێتی دەبنە هۆی تووڕەبوون

09-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دەروونناسی لە مەغریب رایدەگەیەنێت، هەندێک لە بەرۆژووان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان تووشی تووڕەیی، هەڵچوونی خێرا و گۆڕانکاری لە رەفتار و هەڵسووکەوتیان دەبن.
 
د. زەینەب ئەلحوسنی، پسپۆڕی دەروونناسیی کلینیکی و پیشەیی، دەڵێت، کەسێک کە تووڕە دەبێت، زوو هەڵدەچێت، کەلەڕەق دەبێت و بەهۆی بچووکترین کێشەوە تووڕەدەبێت. 
 
د. زەینەب دەشڵێت، لە روانگەی دەروونناسییەوە، ئەمە "دۆخێکی سرووشتی نییە، بەڵام بە بارێکی نەخۆشی لە بواری پزیشکیدا دانانرێت".
 
د. زەینەب ئەلحوسنی باسی هۆکارەکانی تووڕەبوون لەکاتی رۆژوو دەکات و دەڵێت، گۆڕانی سیستمی خەو، برسێتی و کەمئاوی، وازهێنان لە خووەکانی وەکو کافایین کە گوشاری دەروونی و هەستیاری دروست دەکەن، خواردنی خۆراکی ناتەندروست و چەور و شیرین لە رەمەزان دەبنە هۆی تووڕەبوون. 
 
د. زەینەب، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی بەهاکانی مرۆڤایەتی وەک لێبوردەیی، ئارامگرتن، خۆشەویستی و یارمەتیدانی یەکتری، بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان کە دەرفەتێکە بۆ نزیکبوونەوە لە خودا و ئەنجامدانی کاری باش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.