رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، دەنکۆڵەی پێشگیری لە دووگیانبوون تایبەت بە خانمان ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاددەکات.
توێژەرانی زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد رایدەگەیێنن، بەکارهێنانی دەنکۆڵەی پێشگیری لە دووگیانبوون بەتایبەت لەلایەن خانمانی گەنجەوە وادەکات زیاتر نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان لەسەر دەربکەوێت.
توێژینەوەکەی زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد لەسەر 264 هەزار خانم کراوە و دەرکەوت، ئەوانەی دەنکۆڵەکەیان بەکارهێناوە بەراورد بەوانەی بەکاریان نەهێناوە زیاتر دووچاری نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوون.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: دوای دوو ساڵ لە بەکارهێنانی دەنکۆڵەکە 80٪ـی بەکارهێنەران دووچاری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوون، بەتایبەت خانمانی خوار 25 ساڵان.
ترێس جانسۆن، پسپۆڕی دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: دەنکۆڵەی پێشگیری لە دووگیانبوون کاریگەریی لەسەر هۆرمۆنەکان دەکات کە پەیوەندیدارن بە باری دەروونییەوە.
ترێس رێنوێنیی خانمانیش دەکات، لەژێر راوێژی پزیشکدا و بەشێوەیەکی دروست دەنکۆڵەکە بەکاربهێنن و ناڕێکی لە کات و بڕی وەرگرتنی دەنکۆڵەکە نەکەن.


