FDA: لە ئەمریکا بەکارهێنانی ڤەیپ لەنێو گەنجان کەمیکردووە

08-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سەنتەری بەرهەمەکانی تووتن لە ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA دەریدەخات، بەراورد بە بە ساڵی رابردوو کێشانی ڤەیپ لەنێو گەنجان و نێوجەوانان کەمیکردووە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پێشکەوتنی گرنگ بەدیدەکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن لە ئەمریکا بەجۆرێک رێژەی بەکارهێنانی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە 7.7٪ـەوە دابەزیوە بۆ 5.9٪ بەراورد بە ساڵی 2023.
 
د. بڕاین کینگ، بەڕێوەبەری سەنتەری بەرهەمەکانی تووتن لە ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەڵێت، "بەردەوام دابەزینی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ لەنێو گەنجانی ئەمریکا سەرکەوتنێکی تەندروستی گشتییە، بە تووندترکردنی قەدەخەکردنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی تووتن هەنگاوەکان بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنان''. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەم چەند رێگەیە یارمەتیدەر دەبن بۆ وازهێنان لە تووتن؛ 
 
-  چارەسەری دەرمانی لەگەڵ پاڵپشتی رەفتاری رێژەی سەرکەوتنی وازهێنان لە تووتن زیاددەکات. 
- بەکارهێنانی چارەسەری جێگرەوەی نیکۆتین، بوپرۆپیۆن و سیتیسین وەک چارەسەری کاریگەر بۆ وازهێنان لە تووتن.
- راوێژکاریی تاکەکەسی یاخود کۆمەڵ لە لایەن چاودێرانی تەندروستی بۆ باشترکردنی پاڵپشتیی رەفتاری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.