prev
next
رووداو - تەندروستی
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە بە باسی ئەو منداڵە دوو ساڵانە دەستپێدەکات کە پێنج رۆژ دەرمانی پزیشکیی وەرگرتووە و چاکنەبووەتەوە، پاشان منداڵەکەیان بردووە بۆ لای خانمێکی پیر و هەندێک دەرمانی گیایی بۆ گرتووەتەوە و پێیداوە؛ ئیدی چاکبووەتەوە.
میوانی پۆدکاستەکە د. ئەزهار ساقی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانە و دەڵێت، زۆرجار دایک و باوک ئارامیان نییە بۆ چاکبوونەوەی منداڵەکەیان و دەیانەوێت بە خێرایی دۆخی منداڵەکەیان چاکببێتەوە، بەتایبەت بۆ سکچوون و رشانەوە.
ئەو پسپۆڕە لەسەر ئەو منداڵە دوو ساڵانە زیاتر قسەدەکات و دەڵێت: ''زۆرجار حەبی دژەسکچوون دەهاڕدرێت و دەکرێتە نێو دەرمانە گیاییەکە، تەنانەت چەند رووەکێکیش تێکەڵدەکرێن کە جووڵەی ریخۆڵەکان رادەگرێت و سکچوون رادەوەستێنن''.
ئەمەش مەترسییە چونکە گوتی، ''زۆرجار ئەو دەرمانە گیاییانە دەبنەهۆی گیران و جامبوونی ریخۆڵەکان''.
لەبارەی بەبۆنکەوتنەوە د. ئەزهار ساقی دەڵێت: بابەتەکە سکچوونە و دەشێت ئەو ڤایرۆسە یاخود بەکتریایە لە کەسێک یاخود منداڵێکی دیکە بۆی گوازرابێتەوە و بابەتەکە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ