زانکۆی ئیراسمەس لە هۆڵەندا: دەرمانەکانی NSAID تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە

08-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئیراسمەس لە هۆڵەندا دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانەکانی گرووپی NSAID بۆ ماوەیەکی درێژ, یارمەتیدەر دەبن لە پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە. 
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەکارهێنانی ئەم دەرمانەنە بۆ ماوەیەکی درێژخایێن. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 12% کەمدەکەنەوە. 
 
د. برۆنۆ ستریکەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەرمانی NSAID لەوانەیە خانەکانی مێشک لە هەوکردن بپارێزێن، بەمەش تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەبێتەوە''. 
 
د. برۆنۆ دەشڵێت، ''بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان، پێشنیازی بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە ناکەین، بەڵام دەکرێت لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەسەر بکرێت''. 
 
بە گوێرەی FDA، دەرمانەکانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید NSAID وەکو ؛ئەسپرین، ئیبوپڕۆفین، ناپڕۆکسین سۆدیۆم، ئەو دەرمانانەن کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ کەمکردنەوەی ئازار، کەمکردنەوەی هەوکردن و دابەزاندنی پلەی گەرمی بەرز لەژێر راوێژی پزیشکیی پسپۆڕ بەکاردەهێنرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.