رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی سەرچاوەی نێودەوڵەتیی IQAir بۆ پێوانەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، پیسیی هەوای ئەمڕۆی هەولێر زیاتر لە دوو ئەوەندەی ئاستی ستاندارد زیاترە.
رێژەی ستانداردی تەنۆلکە بچووکەکانی PM2.5 بۆ یەک کاژێر دەبێت کەمتر لە 25 مایکڕۆگرام/ مەترسێجا بێت، بەڵام ئەم ژمارەیە لە هەوای هەولێر 57 مایکڕۆگرام/ مەترسێجا.
بەراورد بە پارێزگای سلێمانی، رێژەکە 33 مایکڕۆگرام/ مەترسێجایە کە نزیکە لە ئاستی ستانداردەوە.
بەپێی مایۆکلینیک، رێژەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی PM2.5 زیاتر بوو لەئاستی ستاندارد، دەکرێت
کورتخایەن ببنەهۆی؛
- سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت
- ناڕێکیی لێدانی دڵ
- نۆرەی رەبۆ
- کۆکە و هەناسەتەنگی
درێژخایەن ببنەهۆی؛
- لەدایکبوونی منداڵی ناکام
- تووشبوون بە رەبۆ و هەوکردنەکانی سییەکان
- تێکچوونی پێکهاتەی سییەکان
- شێرپەنجە
- جەڵتەی مێشک و دڵ
- نەزۆکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ