ناوەندی نیشتمانیی ئەمریکی: قڕکەرێکی مەترسیداری قەدەخەکراو لە وڵاتانی ئاسیا بەکاردێت

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی نیشتمانیی زانیاریی قڕکەرەکان NPIC لە ئەمریکا وڵاتان هۆشیاردەکاتەوە لە قەدەخەکردنی مادەیەکی قڕکەر بە ناوی DDT.
 
ناوەندە جیهانییەکە دەڵێت: ئەو مادەیە ناوە زانستییەکەی Dichlorodiphenyltrichloroethaneـیە و بۆ قڕکردنی کێچ، ئەسپێ و مێش بەکاردەهات، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداری لەسەر مرۆڤ و بەتایبەتیش خانمانی دووگیان دروستدەکرد، لە ساڵی 2001 قەدەخەکراوە.
 
لە توێژینەوەیەکی سکووڵی تەندروستیی گشتیی زانکۆی کالیفۆرنیا کاریگەرییە لاوەکییە مەترسیدارەکانی DDT ئاشکرادەکرێن وەکو؛
 
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات
- لەبارچوون
- ناڕێکیی گەشەی مێشک و بڕبڕەکانی کۆرپەلە
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە
- نەزۆکی
- لاوازیی کوالێتیی سپێرمەکان
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکات
 
هەرچەندە ئەم مادەیە لە 12 وڵات قەدەخەکراوە، بەڵام ناوەندی نیشتمانیی زانیاریی قڕکەرەکان دەڵێت: ''ئەو قڕکەرە مەترسیدارە لە ئاسیا، ئەفریقا و باشووری ئەمریکا بەکاردێت''، هەر بۆیە راگەیێندراوە نوێکەی بۆ جەختکردنەوە لە بەکارنەهێنانی مادەکە بووە.

لەم بارەیەوە د. جۆشان مەجید، راگری کۆلێژی کشتوکاڵ لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە رووداوی گوت، مادەی DDT لە هەرێمی کوردستان بەکارنایەت و قەدەخەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە