رووداو - تەندروستی
دەزگای نیشتیمانی ژینگە لە ئەمریکا بەکارهێنانی قڕکەرێکی قەدەخەکرد کە زیان بە تەندروستیی خانمانی دووگیان و کۆرپەلە دەگەیێنێت.
دەزگاکە رایدەگەیێنێت، ئەم مادە قڕکەرە ناوی 'dimethyl tetrachloroterephthalate'ـە لەسەر چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری وەکو برۆکلی، پیاز و قەیسی بەکاردەهێندرێت.
ئەم دەزگایە ئاماژە بەوەدەکات، کاتێک خانمێکی دووگیان بەرکەوتەی ئەو مادە کیمیاییە دەبێت، دەشێت هۆرمۆنەکانی کۆرپەلە بگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێشی کۆرپەلە لە کاتی لەدایکبوون، تێکچوونی گەشەی مێشک، دابەزینی ئاستی زیرەکی و کێشەکانی توانای جوڵە.
مایکل فریدۆف، بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی ژینگە دەڵێت، ''کاری ئێمە پاراستنی خەڵکە لە بەرکەوتن بە مادە کیمیاییە مەترسیدارەکان و دەبێت بەزووترین کات ئەم مادانە لە بازاڕەکاندا نەمینێن''.
بە گوێرەی دەزگای پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا dimethyl tetrachloroterephthalate لە کۆتاییەکانی ساڵی 1950ـەوە وەکو مادەیەکی قڕکەر بەکاردەهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ