لە کەرکووک دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن

07-08-2024
شکار رێبوار
نێو خۆپێشاندەرانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکووک.
نێو خۆپێشاندەرانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکووک.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە کەرکووک دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، دەرچوویێک دەڵێت: ''دەرچووەکانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی و تاقیگە بێبەشن لە دامەزراندن''.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی ئابی 2024 بەشێکی زۆری دەرچووانی ساڵی 2022 تاوەکو 2024 لە کەرکووک و 14 پارێزگای عێراق خۆپێشاندانیان دەستپێکرد و داوای دامەزراندن دەکەن؛ ژمارەی دەرچووەکانیش زیاترە کە 60 هەزار کەس.
 
بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەتی عێراق، 26 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن، بەڵام ئەمە ناڕەزایی لەلای بەشێکی زۆری دەرچووان دروستکرد، چونکە بە گوتەی دەرچوویێک: 31 هەزاریان دانامەزرێن و پێویستە هەموو بەشەکان بەبێ جیاوازی دابمەزرێن.
 
دەرچووەکان لەبەردەم فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک خۆپێشاندان دەکەن و یەکێکیان بە رووداوی گوت، ''وەزارەتی تەندروستیی عێراق لاری نییە لە دامەزراندنی هەموو دەرچووەکان و بڕیارەکەیان داوەتە دەست وەزارەتی دارایی''، هاوکات دەشڵێت، ئێستا بەهۆی کردنەوەی بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی زیاتر لە پارێزگاکە و خانەنشین بوونی کارمەندانی تەندروستی؛ ''دامەزراندنی زیاتری دەرچووە پزیشکییەکان پێویستە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو تووشبووانەی تالاسیمیا کە لە زانکۆ دەرچوون و لەلایەن CDO خەڵاتکران. وێنە: رووداو

لە سلێمانی رێکخراوێک رێزلێنان پێشكێشی ئەو دەرچووانەی زانکۆ دەکات کە تووشبووی تالاسیمیان

لە سلێمانی رێکخراوێک رێزلێنان پێشكێشی ئەو دەرچووانەی زانکۆ دەکات کە تووشبووی تالاسیمیان، دەرچوویەک دەڵێت: کاری لەم شێوەیە هاندانێکی گرنگە بۆ تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەن و پێداویستییە تایبەتییەکان.